بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار فایەق كە تەمەنی 21 ساڵهو خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی زانكۆیەكی شاری ئەهواز بوو ڕۆژی 3ى ئهم مانگه لەنزیك زانكۆكەی خۆى، لەلایەن چوار دز لە پارکینگی ژمارە ۲ی ساحلی درایه بەر چەقۆو بەسەختی برینداركرا.
سەرەرای هەوڵی فراوانی پزیشکەکان لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ئەهواز بەشار بە هۆی سەختی برینەوە گیانی لە دەستدا.
كەسوكاری بەشار كە دانیشتوی قەزای بەردەڕەشی سەر بەپارێزگای دهۆكن ئاشكرایانكرد.
بەشار دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ خوێندنی پزیشكی چوبوە زانکۆی جوندی شاپووری ئەهواز.
Your Comment